دەرئەنجامی ئەو هاوکارییانەی لە مانگی ئایاردا گەشتوون بە باکووری رۆژئاوای سوریا

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا، دەرئەنجامی ئەو هاوکاریانەی راگەیاند کە لە ماوەی مانگی ئایاردا گەستوون بە باکووری رۆژئاوای سوریا.

ئیدارەی دەروازەکە لە رێگەی ئەو زانیاریانەوە کە لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، کۆی گشتی کەرەستەی فریاگوزاری هاوردەکراویان بۆ ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا بە 14 هەزار و 362 تۆن خەمڵاندووە، کە لە رێگەی 829 بارهەڵگرەوە گەیشتوونەتە ناوچەکە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو هاوکارییانەی بۆ ناوچەکە وەرگیراون هاوکاری لۆجستی و تەندروستی و جلوبەرگ و پزیشکی بە ڕێژەی جیاواز لەخۆدەگرێت، هاوکات رێژەی خۆراکیش لەنێو هاوکارییەکاندا گەیشتووەتە 60.2%.

ئیدارەی دەروازەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ئەو هاوکارییە فریاگوزاریانەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نێردراوە 6.511% بووە، لەکاتێکدا رێژەی نێردراو لەلایەن رێکخراو و کۆمەڵە خێرخوازییەکانەوە 7.851% بووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد