دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی شەممە، شۆفێرێکی پاکەرەوەی شارەوانی بەهۆی تێکچوونی تراکتۆرەکەی لەکاتی گواستنەوەی زبڵ و خاشاک لە شاری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا گیانی لەدەستدا.
عەبدوڵڵا شەملات، کارمەندی شارەوانی دێرەزوور ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نزیک گەڕەکی خوراسان، تەنیشت نەخۆشخانەی ئەسەد، لەکاتی گەڕانەوە تووشی رووداوێک هاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی تێکچوونی تراکتۆرەکەوە شۆفێرەکە بە ناوی عەبدوڵڵا رسلی (33 ساڵ) گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای نێودەولەتی نێوان حومس و دێرەزوور، پاسێکی نەفەرهەڵگر وەرگەڕا، بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداو و 10ی تریش برینداربوون.