هەولێر- نۆرس پرێس
ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی جارێکی تر رووبەرووی روسیا و چین دەبنەوە، بەهۆی شکستهێنانی کۆریای باکور لە هەڵدانی مانگی دەستکردی سیخوڕی سەربازی، ئەوەش پێشێلکردنی چەند بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانە، مۆسکۆ و پەکین رەتیانکردووەتەوە کە سەرکۆنەی بکەن.
لای خۆیەوە رۆبێرت وود، جێگری نوێنەری ئەمەریکا هۆشداریدا لە مەترسییەکانی سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵدانی شکستخواردوو نەک تەنها هاتوچۆی دەریایی و ئاسمانی لە ناوچەکەدا پەکخستووە، بەڵکو نیگەرانی دراوسێکانی لە ژاپۆن و کۆماری کۆریای لێکەوتەوە.
لە دوایین بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە کە ئەندامان پابەندبوون بە سنوردارکردنی زیاتری هەناردەکردنی نەوت بۆ کۆریای باکور ئەگەر موشەکێکی بالیستیکی بخاتە خوارەوە، کە توانای گەیشتن بە مەودای نێوان کیشوەرەکانی هەبێت.