دەروازەی سێماڵکا لە رۆژی دووشەممەوە دەرگای دەروازەکانی دەکاتەوە

رەقە- نۆرس پرێس

رۆژی شەممە، 3ی حوزەیرانی 2023،  ئیدارەی دەروازەی سنووری سێماڵکا- پێشخابوور، کردنەوەی دەروازەکەی بۆ رۆژی دووشەممە، 5ی حوزەیران راگەیاند.

رۆژی 11ی مانگی ئایاری رابردوو، ئیدارەی دەروازەی “پێشخابوور” لە هەرێمی کوردستان، بەرامبەر دەروازەی “سێمالکا”، دەروازەکەی بەڕووی هاتوچۆی سەرنشین و کەلوپەل و کەرەستەی بازرگانیدا داخست تاوەکو ئاگادارکردنەوەی زیاتر.

ئەمڕۆ، ئیدارەی دەروازەی سێماڵکا- پێشخابوور رایگەیاند، کاراکردنەوەی دەروازەی سنووری سێماڵکا بۆ بەشی پەیوەندییەکان و رێکخراوە مرۆییەکان، لە دووشەممەی داهاتووەوە دەست پێدەکات.

میکانیزمی کارکردنی کۆن دەست پێدەکاتەوە، سێ رۆژ لە هەر هەفتەیەکدا، واتە؛ رۆژانی شەممە و دووشەممە و چوارشەممە.

داخستنی دەروازەی پێشخابوور- سێماڵکا، هەرێمی کوردستانی عێراق و ناوچەکانی باکوری سوریا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بووەتە هۆی کەمیی هەندێک جۆری شیری شیری کۆرپە و کەرەستەی سەرەتایی و بەرزبوونەوەی نرخەکانیان.