هەولێر – نۆرس پرێس
پرۆفیسۆرێکی زانکۆی هارڤارد، هۆکارێکی سەیر لە سپیبوونی پرچ ئاشكرا دەکات جیا لە هۆکارە بۆماوەیی و چوونە تەمەنەوە.
وێن یاچی سو، پرۆفیسۆری خانە بنەڕەتییەکان لە زانکۆی هارڤارد، دەڵێت، جیا لە چەند هۆکارێکی بایۆلۆژی، فشاری دەروونی کاریگەری زۆری لەسەر سپی بوونی قژ هەیە. ئەمەش لە رێگای کۆئەندامی دەمارەوەیە.
ئەو توێژینەوەی زانکۆی هارڤارد ئەنجامیداوە دەرکەوتووە کە فشاری دەروونی دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی نۆراپینفرین، نزیکترین خانەی بنەڕەتی و ئەو بەشەی بەرپرسە لە پێدانی رەنگ، هۆرمۆنەکە هەڵدەگرێت.
هاوکات ئەگەر فشارەکە زۆر بێت و ئەوا بەردەوامبوونی دەردانی ئەم جۆرە هۆرمۆنە زیاتر دەبێت، هاوکات هەموو ئەو بەشی خانانەی دەبنە هۆی دابینکردنی رەنگ، لەدەست دەچن.
بەڵام ئەگەر فشارە زۆر بێت و ماوەیەک بخایەنێت، ئەوا بەشێکی ئەوجۆرە لە سیستمی دووبارە دروستکردنی رەنگەکان، بۆ هەمیشە لەناودەچن، ئەمەش لەبەر ئەوەی مرۆڤە لەو کاتە دەچێتە دۆخی “جەنگەوە” و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خانە بنەڕەتییەکان.
بەمجۆرەش، رەنگی موو، بە تایبەتی مووی قژ و دەموچاو، سپی دەبن.