سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ده‌كات
هەولێر – نۆرس پرێس
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى كۆمارى توركيا.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و گه‌ل و حكوومه‌تى توركيا خواست و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه، ئه‌ردۆغان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دووپاتكردنهوهى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به فه‌رمى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.