نۆرس پرێس بەشداری کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ کرد

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

رۆژی چوارشەممە، 31ی ئایاری 2023، نۆرس پرێس بەشداری یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لەگەل گروپی مەرجەعییەتی سەر بە کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدا.

لە مانگی نیسانی رابردووەوە، نۆرس پرێس، بە بەشی “چاودێری و بە بەڵگەکردن”، بووەتە ئەندامی گروپی مەرجەعییەتی مافی مرۆڤ.

لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر لە 20 کەس لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سوریا و کارمەندانی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ بەشدارییان کرد.

لەکۆبوونەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە میکانیزمەکانی کاری کۆمیسیۆن لە سوریا لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و بەهێزکردنیان و گەیاندنی دەنگ و راسپاردەکانیان بە حکومەتی سوریا و رۆڵی ئەوان لە جێبەجێکردنی ئەو راسپاردانەدا کرد.

بریارە هەر دوو مانگ جارێک کۆبوونەوەی گروپی مەرجەعییەت لە ژێر ناونیشانی جیاواز پەیوەست بە دۆخی مافی مرۆڤ لە سوریا بەرێوەبچێت.

لە 23ی ئایاری ئەمساڵدا، نۆرس پرێس بە بەشی “چاودێری و بە بەڵگەکردن”، بە ئەندامی تۆرە جیهانییەکان لە  تۆمارکردنی قوربانیان Every Casultay Counts “هەموو قوربانییەک هەژمار دەکرێت”.