قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشهممه، لیژنەی تهندروستی بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان 44 حاڵهتی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەکانی تۆمار كرد.
لیژنەکە رایگەیاند کە توشبووان 27 پیاو و 17 ژنن.
بەپێی لیژنەی تەندروستی، توشبووان بەمشێوە دابەش بوون بەسەر ناوچەکاندا : “5 کەس لە حەسەکە، 18 کەس لە قامیشلۆ و 21 لە دێریک”
کۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری تا ئێستا گەیشتووەتە 38738 کەس لەنێویاندا 1578 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 2566 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە.