ئاگر له جه‌ند چادرێکی ئاواره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كه‌وته‌وه
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەمە، ئاگر لە مه‌مپی “بەرادەڕەش”ی ئاواره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له پارێزگای دەهوکی هەرێمی کوردستان کەوتەوە .
ئاگره‌كه هەشت خێوەت به‌کەلوپەلەکانیانیه‌وه سوتاندوه، كه‌مپی به‌رده‌ره‌ش دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای شاری هەولێر و لە سنوری ئیداریی پارێزگای دۆهوکه،
شایەتحاڵێکی له‌کەمپەکە بە نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند، ئاگرەکە پێدەچێت بەهۆی کارەباوە بووبێت، زیانی ماددی بە ئەو خێزانانە گەیاندوه.
سەرچاوەیەک لە ناو کەمپەکەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە: “پێدەچێت کەمپەکە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی خۆی نەبێت، بۆیە ئاگرەکە لە چادرێکەوە بۆ چادرێکی دیکە گواستراوه‌ته‌وه، ئەمەش وایکردوە ئاگرەکە بە خێرایی کۆنترۆڵ نه‌كرێت”.
ئاگرەکە زیانی گیانی نەبوە ، ئەندامانی خێزانه‌كان توانیویانە خۆیان ڕزگاربكه‌ن ، بەڵام کەلوپەلەکانیان له‌به‌ر چاویاندا سوتاوه.
هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، له هه‌مانكاتدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌مپه‌كه هه‌ڵساون به هەڵسەنگاندنی زیانه‌كان.
کەمپی به‌رده‌ره‌ش بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوای كوردستان کرایەوە، ئەوەش دوای هێرشی تورکیا بۆ سەر شارەکانی سه‌رێكانی و گرێ سپی لە پاییزی ٢٠١٩.