نیعمه‌ت داود سەرۆکی ئەنەکەسە بۆ نۆرس پرێس: پێویسته ده‌روازه‌ی (سێماڵكا – پێشخابوور) له ململانێ سیاسییه‌كان دووربخرێتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
نیعمه‌ت داود، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سوریا “ئەنەکەسە” دەربارەی داخستنی دەروازەی سێماڵکا – پێشخابوور به نۆرس پرێس راگه‌یاند: ” ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌روازه‌یه به‌ڕاستی بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵک دانرابێت، پێویسته دوور بێت له ئه‌جندای سیاسی”.
نیعمه‌ت گوتی: “ئه‌و ده‌روازه‌یه بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان دامەزرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه، به‌هۆی ململانێی سیاسیەوە دوركه‌ته‌وه له کاری هاوكاری و بۆ ململانێی سیاسی به‌كارهات.”
راشیگەیاند کە “به‌رده‌وامیی داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌سته‌نگ بۆ ژیانی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان دروست ده‌كات”.
سەرۆکی “ئەنەکەسە” پێیوایه کە، ”پێویسته ده‌روازه‌كه دوور بخرێتەوە له ململانێی سیاسی و جارێكی‌تر بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان بكرێته‌وه”.
راشیگه‌یاند” هیوادارم به‌زووترین كات ده‌روازه‌ی سێماڵكا – پێشخابوور بكرێته‌وه و ئه‌و گرژیه کۆتایی پێبێت”.
ده‌روازه‌ی ” سێماڵكا – پێشخابور ” تاكه ده‌روازه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانه، كه بۆ مەبەستی مرۆیی و بازرگانی سودی بۆ رۆژئاوا و هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، جگە لەوەش تاكه ریگای ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستانه كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كه‌سوكاریان بكه‌نەوە.
نزیکەی 20 رۆژه ده‌روازه‌ی سێماڵکا – پێشخابوور داخرا، ئه‌مه‌ش ئاواره‌كانی رۆژئاوای لە هەرێمی كوردستان خستوەتە دڵه‌ڕاوكێوه، كه نا‌توانن خێزانه‌كانیان و كه‌سوكاریان ببیننەوە، له رۆژئاوای كوردستانیش ترسی گرانبوونی كاڵاكان هه‌یه له بازار، چونكه زۆربه‌ی خۆراك و پێداویستییه‌كانیان له‌و ده‌روازه‌یهوە بۆ ده‌ڕۆشت، ئەمە جگە لە گرانبوونی بەنزین و کێشە گەورەکەش ئەو ژمارە زۆرەی نەخۆشەکانە کە بەبەردەوامی لە رێگەی هاتوچۆکردنی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی پزیشکیان دەکرد و چارەسەر دەکران.