بایدن و ئەردۆغان تاوتوێی پەیوەستبوونی سوید بە ناتۆ و رێککەوتن لەسەر فڕۆکەی ئێف16 دەکەن
دیمەشق – نۆرس پرێس
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، هاوتا تورکییەکەی، سەبارەت بە رێککەوتن لەسەر فڕۆکەی ئێف16 و دۆسیەی رازیبوون لە سەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، گفتوگۆیان کردووە.
بایدن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لە نێوانیاندا روویدا، خواستی ئەنقەرەی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف16 لە ئەمریکا دووپاتکردوەتەوە.
بایدن راشیگەیاندووە کە لەو پەیوەندییەیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لە ئەردۆغان کردووە.
بایدن رایگەیاند کە ئەردۆغانی لە خواستی واشنتۆن ئاگادار کردووەتەوە کە ئەنقەرە ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە پەیوەستبوونی سوید بە ناتۆ هەڵبگرێت.
میدیاکان لە زاری بادینەوە گواستیانەوە: “قسەم لەگەڵ ئەردۆغان کردووە، پیرۆزبایم لێکردووە، هێشتا خواستی لەسەر فڕۆکەی ئێف16 هەیە، ئێمە دەمانەوێت گرێبەست لەگەڵ سوید بکەین، بۆیە پەلە مەکەن با تەواو بکەین”.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا کە ئایا چاوەڕوانی هیچ هەنگاوێکی لە ئەردۆغان دەکرد سەبارەت بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، بایدن وتی: “ئەم بابەتەم لەگەڵ ئەو وروژاندووە، هەفتەی داهاتوو زیاتر باسی دەکەین”.
سوید و فینلاند ساڵی رابردوو داوای ئەندامێتی ناتۆیان کرد و بەتایبەت لە دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەم خواستەیان سەری هەڵداوە.
پەیوەست بوونی هەر وڵاتێک بە ناتۆوە پێویستی بە رەزامەندی هەموو وڵاتانی ئەندامی ناتۆ هەیە، کە ژمارەیان 30 بوو پێش ئەوەی لە مانگی ئازاری رابردوودا رێککەوتن لەسەر لکاندنی فینلاندا بە هاوپەیمانێتییەتەکەوە کرا.
تورکیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر پەیوەستبوونی فینلاند و تا ئێستاش تورکیا و هەنگاریا پێشنیاری سویدیان قبوڵ نەکردووە.
لە پرسێکی تریشدا، سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر کڕینی فڕۆکەی ئێف16، تورکیا هەوڵی داوە بە بەهای 20 ملیار دۆلار ئەو فڕۆکەیە و نزیکەی 80 پارچەی نوێکردنەوە لە ئەمریکا بکڕێت.
بەڵام رێککەوتنەکە بەهۆی ناڕەزایەتیەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەنقەرە بۆ فراوانکردنی ناتۆ و پێشینەی مافی مرۆڤ و سیاسەتی سوریا وەستاوە، هەرچەندە ئیدارەی بایدن چەندین جار رایگەیاندووە کە پاڵپشتی لەو فرۆشتنی دەکات.
کۆنگرێسی ئەمریکا لە سەرەتای ئەمساڵدا پاکێجێکی بچووکتری 259 ملیۆن دۆلاری پەسەندکرد، لەنێویاندا نوێکردنەوەی پەرنامەی ئەلیکترۆنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جەنگی ئێف 16ی ئێستای تورکیا، ئەمەش چەند رۆژێک دوای ئەوەی تورکیا پەیوەستبوونی فینلاند بۆ ناتۆ پەسەندکرد.
لای خۆیەوە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە راگەینراوێکدا سەبارەت بە پەیوەندی نێوان بایدن و ئەردۆغان گوتیان، هەردوو سەرکردە رێککەوتوون لەسەر قووڵکردنەوەی هاوکارییەکان لە هەموو لایەنەکاندا، کە گرنگییەکەی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و جیهانییەکاندا پەرەی سەندووە.