گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی 15ی دیکە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دیمەشق-حومس

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، بەهۆی رووداوێکی وەرگەڕانی پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینانەوە (کە بە پولمان ناسراون) لەسەر رێگای دیمەشق-حومس، کەسێک گیانی لەدەستدا و 15ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی ناوخۆ، لە راگەێنراوێکدا کە لە روپەڕە فەرمییەکانیدا بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، “ئۆتۆمبێلێکی پولمان لەسەر رێگای دیمەشق-حومس لە ناوچەی ‘نەزلەت ئەلثنایە’ وەرگەڕا”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 15ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە “دەستبەجێ پۆلیسی ڕێگا گشتییەکان لە دوما هاتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بریندارەکان چارەسەریان بۆ کراوە، و تەرمی قوربانیەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیمەشق”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی