“داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لەبەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی “هەسەدە” لە باشووری حەسەکە راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە رێگەی ناسێنەرەکانی نزیکیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شارۆچکەیەکی باشووری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئەعماق” کە نزیکە لەو رێکخراوە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە چەکدارانی ئەو رێکخراوە بۆمبێکی چێنراویان بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی “هەسەدە”دا تەقاندوەتەوە، لەسەر رێگای گوندی “ئوم ئەلمەدافع” لە شارۆچکەی ئەلشەدادی باشووری حەسەکە.
بەهۆی بەئامانجکردنەکەوە، ئۆتۆمبێلەکە زیانی بەرکەوتووە و چوار ئەندامی ناو ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوون، بەپێی راگەێنراوەکە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر رێکخراوەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی تری سەربازیی “هەسەدە” لە ڕێگای ئەلشەدادی/مەیسەرا، لە باشووری حەسەکە راگەیاند، کە بەهۆیەوە زیان بە ئۆتۆمبێلەکە کەوت و ئەندامێکی “هەسەدە”ش بریندار بوو.