لە رۆژئاوایی دەرعا تەرمی کوژراوێک دۆزرایەوە

دەرعا – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە، 28ی ئایاری 2023، لە گوندەواری شاری دەرعا لە باشوری سوریا، تەرمی هاوڵاتییەک کە شوێنەواری گولە بە جەستەیەوە دیاربوو دۆزرایەوە.

شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، “ئەو هاوڵاتیەی کوژراوە، ناوی حوسام مەتەرە خەڵکی شاروچکەی مزیریب لە رۆژئاوای دەرعا، تەرمەکە لەلایەن دانیشتووانی شاروچکەکەوە دۆزرایەوە.”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئاسەواری چەند گولەیەک بە سەر جەستەیەوە دیاربوو، بەپێی گوتەی شایەتحاڵەکان بێت، لە نزیکەوە تەقە لە کەسە کوژراوەکە کراوە.

داوتر تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری تەفەس لە گوندەوارەکانی دەرعا، پێش ئەوەی رادەستی بنەماڵەکەی بکرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، حوسام مەتەر خەڵکی شاروچکەی نەوایە لە رۆژئاوای دەرعا، کەسێکی مەدەنییە و تۆمەتبارە بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.

پاشنیوەرۆی رۆژی یەکشەممە، دانیشتووانی شاروچکەی تەفس تەرمی عوسمان زوعبی لە گوندەوارەکانی شارۆچکەی مزیریب دۆزیەوە، پارچەیەک کاغەز لە سەری جەستەی دانابوو، لە سەری نوسرابوو “ئەمە کۆتایی هەموو جادووگەرێکە.”