لە حەسەکە بەرێوبەرایەتی خۆسەر دەست بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران دەکات

حەسەکە – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە حەسەکە کە سەر بە بەرێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، دەستیکرد بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیاران لە ناوەندی تەل حەجەر لە حەسەکە، و ئەمڕۆ وەجبەی یەکەمی گەنم لە سەنتەری تەل حەجەر وەرگیرا.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی سەنتەری سایلۆی تەل حەجەر بەرهەمی گەنم وەرگیراوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە رۆژانی داهاتوودا بەرهەمی زیاتر وەردەگیرێت، چونکە هەموو جووتیاران دەست دەکەن بە پرۆسەی دروێنەکردنی بەرهەمەکانیان.

باسی لەوەشکرد، میکانیزمی وەرگرتن لەڕێگەی وەرگرتنی وەسڵەوە دەبێت لە بەڕێوبەرایەتییە کشتوکاڵییەکانی هەر ناوچەیەک، چەندین ئاسانکاریش بۆ جووتیاران کراوە هەروەها بڕی 43 سەنتی ئەمەریکیش بۆ هەر کیلۆیەک لە گەنم دانراوە.

ئامادەکردنی: جیندار عەبدولقادر – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی