کیێڤ بە درۆن بۆردومانکرا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرش بە درۆن بۆسەر شارەکە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیش برینداربووە.

ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا کە لە پێگەی خۆی لە تێلێگرام بڵاوی کردووەتەوەکە لە نیوە شەوی دوێنێوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تەقینەوە لە ژمارەیەک ناوچەی کیێڤ روویداوە.

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ باسی لەوەشکرد کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر شارەکە و بەهۆیەوە لە ژێرخانی ناوچەکانی سڤیاتۆشینسکی، پێچێرسک، سۆلۆمیانسکا و هۆلۆسیڤ ئاگر کەوتووەتەوە.

کلیچکۆ ئەوەشیخستەڕوو، لە ئەنجامی هێرشەکاندا، پیاوێکی تەمەن 41 ساڵ گیانی لەدەستداوە و ژنێکی تەمەن 35 ساڵیش برینداربووە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا 20 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان خستووەتەخوارەوە.