لە دێرەزوور بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراوەوە ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت و هاوڵاتیەکی سڤیل برینداربوون
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە گەڕەکێکی شاری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت و هاوڵاتییەکی دیکەی سڤیل بە تەقەی چەکدارانی نەناسراو برینداربوون.
ئەسعەد حەنان، دانیشتووی گەڕەکی جورە لە دێرەزوور ڕایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە بە تەقەی دەمانچە، ئەندامێکی ئاسایشی سەربازی هێزەکانی حکومەت و کەسێکی دیکەی مەدەنی کە یاوەری بووە لە نزیک شەقامی وادی لە ناوەندی شاری جورەیان کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارەکان جلوبەرگی هێزەکانی حکومەتیان پۆشیبوو، و دوای ئەنجامدانی هێرشەکە بەرەو کۆڵانەکانی دوور لەو گەڕەکە هەڵهاتوون، هاوکات بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی گەڕەکەکە و تەندروستیان باشە.
حەنان ئاماژەی بەوەشکرد، دەوریە سەربازیەکان، ئەندامانی بەرگری نیشتمانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات.