ئەمەریکا : لەگەڵ بڕیارەکەی سعودیە نیین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ڕۆژی هەینی، ساموێل وربیرگ وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بڕیارەکەی سعودیە نیین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریادا.

ئەو قسانەی وربیرگ ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا هاتووە کە لەگەڵ کەناڵی ئەلجەدیدی لوبنانی کردوویەتی و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە واشنتۆن لەگەڵ بڕیارەکەی سعوودیە نییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریادا.

  ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دیدگایەکی تر و جیاوازیان لە سعودیە هەیە، بەڵام هەمان ئامانجیان هەیە.

لە لایەکی ترەوە، وربیرگ ڕایگەیاند، واشنتۆن ڕەتیدەکاتەوە کە پەنابەرە سورییەکان لە لوبنانەوە بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەیان، ئەمەش بەهۆی هەلومەرجی نەگونجاو و نەبوونی چارەسەری سیاسی.

لەمبارەیەوە وربیرگ وتی، ناتوانرێت ئاوارە سورییەکان بگەڕێندرێنەوە، بەهۆی ئەو ڕەوشە ناجێگیرە، پێش چارەسەری سیاسی دەبێت بڕیارەکە بەدەست ئاوارەکانەوە بێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعاد یازچی