له هه‌رێمێكی رۆژئاوای كوردستان؛ به‌رهه‌می گه‌نم زیاد له پێویستی خۆژییه‌نی بوه
كوبانێ- نۆرس پرێس
به‌رپرسێك له كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمی فورات ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه ماوه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی له جوتیاران و بازرگانان تا پێنجشه‌ممه‌ی داهاتو درێژكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای گشتاندنێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.
له 23ی ته‌موزی رابوردو، به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر گشتاندنێكی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا كۆتایی ته‌موزی دیاریكرد وه‌ك كۆتا واده‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خۆی له رۆژئاوا.
له گشتاندنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ردا هۆشداری دراوه به بازرگانه‌كان سه‌باره‌ت به دواكه‌وتن له راده‌ستكردنی گه‌نم به‌شێوه‌ی ئه‌نقه‌ست و ته‌ئكید له‌وه كراوه‌ته‌وه، دواكه‌وتن له‌و واده‌یه‌ی دانراوه، كه‌سی سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كاته‌وه.
گوڵستان شێح ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمی فورات رایگه‌یاندوه، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم، دوای ئه‌وه دێت هێنانی گه‌نم به‌ره‌و سایلۆكان به‌رده‌وامی هه‌یه.
بۆ نۆرس پرێس، شێخ ئه‌حمه‌د وتویه‌تی، به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له هه‌رێمی فورات، تا ئێستا گه‌شتوه‌ته 62 هه‌زار تۆن و له‌و بڕه‌ش 46 هه‌زار تۆنی له هه‌رێمه‌كه‌و 16 هه‌زاریشی له ره‌قه وه‌رگیراوه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ، به‌شی خۆژییه‌نی هه‌رێمه‌كه ده‌كات كه 60 هه‌زار تۆنه‌و له‌و بڕه‌ش 55 هه‌زاری بۆ ئاشهكانهو پێنج هه‌زاریشی بۆ تۆوه.
تا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیاوه، 80 ملیار و نیو لیره‌ی سوری راده‌ستی جوتیاران كراوه له كۆی 93 ملیار.
بۆ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر نرخی وه‌رگرتنی گه‌نمی به 2200 لیره‌ی سوری دیاریكرد.