هەولێر- نۆرس پرێس
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووتری کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدا لەوەی رۆبۆت (مرۆڤی دەستکرد) ئەمڕۆ زۆرێک لە کەرتەکانی جیهانی گرتوەتەوە و ئەگەریشی هەیە بۆ کۆشتنی مرۆڤ بەکاربهێنرێت.
ئێریک شمیدت کە دوو دەیە لە سەرکردایەتی کۆمپانیای گۆگڵ بووە، لە کۆبونەوەی سەرۆکی کارگێڕانی کۆمپانیاکەدا ڕایگەیاندوە، رۆبۆتەکان هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر مرۆڤایەتی دروست دەکەن و بەرپرسیار دەبن لە کۆشتن و زیانگەیاندن بە زۆر کەس.
ئێریک شمیدت دکتۆرای لە بواری پرۆگرامسازی و تەکنەلۆژیادا هەیە دەشڵێت، ئەو تەکنەلۆژیایەی کە گوگڵ یارمەتی سەرکردایەتیکردنی دەدات، دەکرێت لەلایەن هەندێکەوە خراپ بەکاربهێنرێت.
هەروەها سەرنجی خستە سەر زیادبونی توانای رۆبۆتەکان لە دەستنیشانکردنی لاوازییەکانی پرۆگرامی هاکەرەکان و ڕاوکردنی تەکنەلۆژیای حەتمی بۆ ڕێڕەوی بایۆلۆژی نوێ کە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی چەکی بایۆلۆژی نوێی ترسناک.
پێش لوتکەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە لەندەن ئێریک شمیدت بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگەیاندووە، سیناریۆی نزیک هەیە کە ئەم رۆبۆتانە بتوانن لاوازییەکان لە پرۆگرامەکاندا بدۆزنەوە.