هەسەدە دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی “سیخوڕی”بۆ تورکیا رادەگەیەنێت

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی ئایاری 2023، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، دەستگیرکردنی دوو کەسی لە قەزای عامودە و دەرباسییە لە گوندەکانی رۆژئاوای قامیشلۆ راگەیاند، بە تۆمەتی “سیخوڕی و مامەڵەکردن” لەگەڵ تورکیادا.

“هەسەدە” لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “یەکە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوو بریکاریان دەستگیرکرد کە لەلایەن هەواڵگری داگیرکەری تورکیاوە دامەزراون بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر شوێنەکانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و ناوەندەکانی دامەزراوەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر، جگە لەوەش بۆ دەستنیشانکردنی سەرکردەکانی هێزەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسە دەستگیرکراوە بریتین لە: “ئیلیاش محمد ئەلرەحیل، لەدایکبوی 1997ی دەرباسییە، ئەوی دیکەشیان حەمید خەلیل ئەحمەد، لەدایکبوی 1998خەرازە عامودە، و لە بەرامبەر تێوەگلانیان پارەیان وەرگرتووە”.

روونیشیان کردەوە کە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو کەسە، دانیان بەوەدا ناوە کە دەستیان هەبووە لە گواستنەوەی زانیاری و هەماهەنگییەکان بۆ شوێنە سەربازییەکانی سەر بە ئەنجومەنە سەربازییەکانی سەر بە “هەسەدە” لە تەل تەمر، زەرکان، عامودا، و دەرباسیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دانیان بەوەدا ناوە کە زانیارییان لەبارەی بزووتنەوەکان و ناساندنی سەرکردەکانی “هەسەدە”ەوە گواستووەتەوە، لەوانەش “رێزان کالۆ، هاوسەرۆکی دامەزراوەی خێزانی شەهیدان”.

لە کۆتایی بەیارننامەکەیدا، “هەسەدە”ئاماژەی بەوەدا کە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەو دوو تۆمەتبارە، رادەستی دامەزراوەکانی داد کراون.