نورس پرێس زانیاری سەبارەت بە دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هاوردەکراوەکان لە عەفرین بڵاودەکاتەوە
عەفرین – نۆرس پرێس
رێکخراوە ناوخۆییەکان بە هەماهەنگی تورکیا و پشتیوانی لایەنێک کە پێدەچێت وڵاتی سعودییە بێت، لە قەزای شێراوای باشووری عەفرین، کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون بۆ کەسانی هاوردەکراوی نێوخۆی سوریا تەواو کردووە، هاوکات لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکە، شاخەکانی ناوچەکە دەڕووخێنن و ئاسانکاری دەکەن وەک ئامادەکارییەک بۆ دامەزراندنی شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، کۆمەڵەیەکی نێوخۆیی نزیکە لە تەواوکردنی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی نوێ، لەسەر بناری شاخەکە کە دەڕوانێتە گوندی شادیرە-ی سەر بە شێخ دەیر لە قەزای شێراوا، کە نزیکەی 18 کم لە باشووری عەفرینەوە دوورە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆمەڵگە نوێیە نزیکەی 50 ئەپارتمانت (شوقە) لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا مزگەوتێک و پەیمانگایەک بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز یاریگایەکی وەرزشی، پێشبینیش دەکرێت، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو، رادەستی ئاوارەکانی حەلەب و دیمەشق لە عەفرینی رۆژئاوا دەمێننەوە بکرێت.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی کاری بیناسازی کۆمەڵگەکە، دەیان ئامێری زەبەلاحی هەڵکەندن و بولدۆزەر شاخێکی نزیک گوندی ئیسکان لە باشووری عەفرین دەڕووخێنن، وەک ئامادەکارییەک بۆ دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ لەسەر رووبەری زەبەلاح کە زیاتر لە 30 هێکتار دەبێت.
رێکخراوی ئەنسر بە پاڵپشتی فەلەستینییەکان، سەرەتای ئەم مانگە کارەکانی بنیاتنانی شوێنی نیشتەجێبوونی “ئەمال 2″ی لە شاخی ئەحلام لە باشووری رۆژهەڵاتی عەفرین تەواو کرد، پرۆژەکە پێنج کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە خۆدەگرێت و سەرەتای ئەمساڵ لەهەمان ناوچە دروستکراوبوو.