وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوا لە فەرەنسا دەکات بە هەڵوێستەکانیدا بچێتەوە و دیپلۆماسییەتەکەی بە “دواکەوتوو” ناو دەبات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا، له ڕێگەی راگەێنراوێکەوە بڵاویکردەوە، داوایان له حکومەتی فەڕەنسا کرد، کە پێداچوونەوه بە سەرجەم هه ڵوێستەکانیدا بکات بەرامبەر بە سوریا، هەروەها دیپلۆماسییەتەکەیان بە “دواکه وتوو و جیابووەوە له واقیع” وەسف کرد.
لە راگەیەندراوەکەیدا وەزارەتی دەرەوە و کاروباری بێگانەکان، رایگەیاندووە، “لەم دواییانەدا بەدواداچوونمان بۆ هیستریا و هەڵوێستە گۆشەگیر و دابڕاوەکانی دیپلۆماسیەتی فەرەنسا کردووە، کە دوای ئەو بڕیارە مێژووییانەی لوتکەی عەرەبی لە سعودیە سەبارەت بە سوریا، هەستی خۆی لەدەستداوە”.
و ئاماژەیان بەوەشکردووە، “فەرەنسا کە لەگەڵ دارودەستە تیرۆریستییەکانیدا نەیتوانی بە ئامانجەکانی بگات لە سوریا ، کوێر بووە و دان بەو راستی و گۆڕانکاریانەدا نانێت کە لە گۆڕەپانی عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا روودەدەن”.
راگەێنراوەکەیان زیاتر توند کردەوە و رایانگەیاند، کە “خەونی نەخۆشەکان لە دیپلۆماسیەتی فەرەنسادا بۆ گەڕاندنەوەی میراتەکانی سەردەمی کۆلۆنیالیزم و هەژموونی گەلان، توانا و سامانەکانیان بۆ جیهانی ئەمڕۆ کاریگەر نەماوە.”
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، جارێکی دیکە دەڵێن “پێویستە دیپلۆماسی دواکەوتووی فەرەنسا پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانیدا بکات”.