وەزارەتی بەرگری ڕووسیا : ئۆکرانیا هێرشی کردووەتە سەر کەشتی هێزی دەریایی ڕووسیا لە ناوچەی گەروی بۆسفۆر
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کیێڤ لە رێگەی سێ کەشتیەوە هێرشی کردووەتە سەر کەشتی ئیڤان خورسی هێزی دەریایی ڕووسیا لە ناوچەی گەروی بۆسفۆر، بەڵام تیمی کەشتییەکە سەرکەوتوانە بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە.
لەبەیاننامەیەکدا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی گەروی بۆسفۆر، هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵێکی شکستخواردویان پوچەڵکردووەتەوە، دوای ئەوەی بە سێ کەشتی خێرای بێ سەرنشین، کەشتیی ئیڤان خۆرسی کراوەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزی کەشتییە ڕوسییەکە توانیویەتی تەواوی کەشتیە بێسەرنشینەکان لەناوببات و ئێستا بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی.