وەزارەتی پیشەسازی سوریا نرخی سەرجەم جۆرەکانی بوتڵی ئاوی پاک بەرزدەکاتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
کۆمپانیای گشتی “پرکردنەوەی بوتڵی ئاوی خواردنەوە” سەر بە وەزارەتی پیشەسازیی حکومەتی سوریا، نرخی بەرهەمەکانی لە بوتڵی ئاو بە هەموو قەبارەکانییەوە بەرزکردەوە.
کۆمپانیاکە لە رێگەی لیستە نوێیەکانی نرخەوە رایگەیاندووە، نرخی بوتڵێک ئاوی 1.5 لیتری بووەتە 1650 لیرە لەبڕی 1500 لیرەی سوری، هەروەها بوتڵێکی 0.5 لیتریش بە 925 لیرە لەبری 850 لیرەی سوری.
نرخی بوتڵی 5 لیتری زیاد کردووە بۆ 4700 لیرە لەبری 4550، هەروەها بوتڵی 10 لیتری بۆ 5800 لیرە لەبری 5350 لیرەی سوری، بوتڵی گەورەش 18.9 لیترە، بۆ 4500 لیرەی سوری بەرزبووتەوە.
لە 23 شوباتی ئەمساڵ دووبارە کۆمپانیاکە پڕکردنەەی ئاوی بوتڵی، نرخی بەرهەمەکانی زیادکربوو و رایگەیاند بەرزکردنەوەی نرخەکان “لە پێناو بەرژەوەندی گشتی” دایە.