هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە.
بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێکران؛ تەوەری یەکەم تایبەت بوو بە خستەڕووی دواپێشهاتەکانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 و 2025.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکراشی دەکات کە لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی بەرەئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی 22ـی ئایاری 2023ی تایبەت بە دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی کرا.
خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بوو.