بچڕانی کارەبا لە حەسەکە بەهۆی کاری”تێکدەرانە و دزی”یەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
بەگوێرەی راگەێنراوی ئەمڕۆ چوارشەممەی فەرمانگەی وزە لە هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان، رووخانی دوو تاوەری کارەبا کە ناوچەکانی (تەبەقە و حەسەکە) لە رۆژئاوای کوردستان بەیەکەوە دەبەستنەوە، بووە هۆی پچڕانی کارەبا و لەکارکەوتنی وێستگەکانی کارەبا.
فەرمانگەکە لە رێگەی روپەڕی تایبەتی خۆیەوە لە فەیسبووک رایگەیاندووە کە پشکنینی تەکنیکییان لەسەر شوێنەکە ئەنجامداوە، و بۆی روونبووەتەوە کە “بەتەواوی لە کاتژمێر 2:30ی سپێدەی زووی ئەمڕۆدا، هێڵی 230Kv کە بەنداوی تەبقە و شاری حەسەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کوژاوەتەوە و لە خزمەتکردن دەرچووە.
نووسینگەکە هۆکاری داڕمانی ئەو دوو تاوەرەی بۆ “کاری تێکدەرانە و دزی” گەڕاندەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا چاککردنەوەی ئەو هێڵانە، تەنها هێڵە خزمەتگوزاری و گرنگەکان وزەیان پێدەدرێت.