ئەڵمانیا باڵوێزی تورکیا لە وڵاتەکەی بانگهێشت دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئه ڵمانیا رایگەیاند که باڵیۆزی تورکیایان له بەرلین بانگهێشت کردووە و ئاگاداریان کردووەتەوە که حکومەتی ئەڵمانیا “بەتوندی ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە” کە هاوتا تورکەکەیان ئەڵمانیای بە رێزنەگرتن له ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەوانی تۆمەتبار کردبوو.

دوێنێ سێشەممە، باڵیۆزی تورکیا لە بەرلین، “ئەحمەد بسەرسن” بانگهێشتکرا بۆ باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەمەبەستی تۆمەت و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەنقەرە بەرامبەر بە ئەڵمانیا، کە پێشتر لە راگەینراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ئاماژەی پێکرابوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند کە بانگهێشتکردنی “بسەرسن” دوای ئەو رەخنانە دێت لە دەسەڵاتی دادوەری ئەڵمانیا، ئەمەش دوای ئەو پشکنینانەی لەم دواییەدا لە ماڵی رۆژنامەنووسانی تورکیا ئەنجامدرا.

  وەزارەتی ئەڵمانیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: “باڵیۆزی تورکیا لە بانگهێشتکردنەکەدا، ئاگادارکرایەوە کە حکومەتی فیدراڵی بە توندی تۆمەتەکانی حکومەتی تورکیا سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و دەسەڵاتی دادوەری لە ئەڵمانیا رەتدەکاتەوە.”

ئەو بانگهێشتنامەیە کە پێنج رۆژ پێش بەڕێوەچوونی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا دێت، دوای بڕیارێکی هاوشێوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا هات لە 17ی ئایاردا کاتێک باڵیۆزی ئەڵمانیایان بانگهێشت کرد، بەمەبەستی ئەو پشکنینانەی لە شاری فرانکفۆرت، لە ماڵی پەیامنێرانی رۆژنامەی سەباحی تورکی نزیک لە حکومەت، ئەنجامدرا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا به تایبه تی سەرکۆنەی “ده ستبەسەرکردنی ناڕەوای نوێنەرانی نووسینگەی فرانکفۆرتی رۆژنامەی سەباح”ی کردبوو و به “کارێک به ئامانجی تۆقاندن و بەرتەسککردنەوەی کاری رۆژنامەوانی تورکیا”ی زانیبوو.

داواکاری گشتی ئەڵمانیا لە “دارمشتات” رایگەیاندووە کە ئەو دوو رۆژنامەنووسانە روبەڕووی دەستگیرکردن نەبوونەتەوە و ئەوەی روویداوە تەنها پشکنینی ماڵەکانیان بووە، کە تیایدا “میددۆسیەی یاداشتکراوی ئەلیکترۆنی و بەڵگەی دیکە” دەستیان بەسەردا گیراوە، لەکاتێکدا رۆژنامەی “سەباح” ئەوەیان خستەڕوو کە ئەوان دوای سکاڵایەک کە لایەنگرانی بانگخواز “فەتحوڵڵا گولەن”ەوە لە دژیان تۆمارکراوە، دەستگیرکراون. “گولەن” کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە، چەند ساڵێکە ئەنقەرە بە هەوڵی هاندانی کودەتاکەی ساڵی 2016 تۆمەتباری کردووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر