نۆرس پرێس بووە ئەندامی تۆرە جیهانییەکان بۆ تۆمارکردنی قوربانیان
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئاژانسی نۆرس پرێس بە فەرمی و لە رێگەی بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنیەوە بوو بە ئەندامی تۆرە جیهانییەکان بۆ تۆمارکردنی قوربانیان Every Casultay Counts “هەموو قوربانییەک هەژمار دەکرێت”.
نۆرس پرێس لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا بەشی چاودێری و بە بەڵگەکردنی دامەزراند، لەم بەشدا کاردەکرێت بۆ تۆمارکردنی قوربانیانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سوریا لە چوارچێوەی داتابەیسەکانی تایبەتدا، دواتر بەشەکە پشت بەو داتابەیسانە دەبەستێت بۆ بەرهەمهێنانی راپۆرتی بابەتیی و توێژینەوەی کەیس، جگە لە چیرۆک و گێرانەوەی قوربانی و رزگاربووان.
لە ماوەی رابردوودا، بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردن لە نۆرس پرێس کەوتە پەیوەندی لەگەڵ تۆرە جیهانییەکە، دواتر هەردوولا چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، ئەمرۆش سێشەممە 23/5/2023 نۆرس پرێس بوو بە ئەندامی ئەو تۆرە جیهانییە.
تۆڕەکە رێکخراوە ناحکومییەکان و دامەزراوە ئەکادیمییەکان و پڕۆژەکانی توێژینەوە لە سەرانسەری جیهان لەخۆدەگرێت و پێگەی راوێژکاری تایبەتی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە
ئەم هاوبەشیە لە کاردا، بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی ئاژانسەکە بەهێزتر دەکات بۆ گەیاندنی دەنگی قوربانیانی ناکۆکییەکانی سوریا لە رێگەی راپۆرت و کۆبوونەوە نیودەوڵەتییەکان و ئەو چالاکییانەوە کە تیشک دەخەنە سەر قوربانیانی جەنگ لە سوریا.
تۆرە جیهانییەکە بەم شێوازە بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی ئاژانسی نۆرس پرێسی ناساندوە، کاردەکات بە ئامانجی پێشخستنی دادپەروەری بۆ ڕزگاربووان و قوربانیانی ململانێی سوریا، بە گرنگیدان بە ژنان و منداڵان بەبێ ئەوەی لایەنگر بن، بنکەیەکی زانیاری بەرفراوانی هەیە کە حاڵەتەکانی پێشێلکاری دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سوریا بەڵگە دەکات.