بەرێوبەرایەتی خۆسەر 161 هاوڵاتی سووری گیرخواردووی لە سودان گواستەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمرۆ دووشەممە،22ی ئایاری 2023، بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا 161 هاوڵاتی سوریای گەراندەوە کە لە سودان گیریان خواردبوو.
رۆژی 27ی نیسانی رابردوو، بەرێوبەرایەتی خۆسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی راگەیاند کە ئامانج لێی یارمەتیدان وگەراندنەوەی نیشتەجێبووانی ناوچەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر کە لە سودان گیریان خواردووە.
مستەفا بالی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر کە سەرپەرشتی پرۆسەی گەراندنەوەی هاوڵاتیانی سوری لە سودان دەکات، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دوای مانگێک لە هەماهەنگیی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرێوبەرایەتی خۆسەر، یەکەم کاروانی پەنابەرە گیرخواردووەکان گەیشتنە شاری قامیشلۆ.
لیژنەی گەڕاندنەوەی گیرخواردووەکان
بالی روونیشی کردەوە کە لە ناوخۆی سودان لیژنەیەکیان پێکهێنا بۆ ئەوەی هەماهەنگیان لەگەڵدا بکەن بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییە سوورییەکان، توانیان لە ئێستادا یەکەم گەشتی ئاسمانی مسۆگەر بکەن.
ئاماژە بەوەدا، کار لەسەر رێکخستنی گەشتە ئاسمانیەکان دەکرێت بۆ گواستنەوەی سەرجەم نیشتەجێبووەکانی رۆژئاوای کوردستان لە سودان کە ژماریان زیاترە لە هەزار کەس.
لە ناوەراستی مانگی نیسانەوە لە زۆرێک لە شارەکانی سودان پێکدادان لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا رویدا کە گرنگترینیان خەرتومی پایتەختە، ئەم پێکدادانانە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 700 کەس و پەنابەربوونی زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی سودانی.
“بارودۆخێکی وێران”
سابیل محمد، خەڵکی شاری کۆبانێیە و نزیکەی ساڵێکە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە سودان دەژین، باس لەوە دەکات کە دۆخی سودان دوای سەرهەڵدانی شەرەکە “زۆر خراپ بووە”.
دوای گەیشتنی بە قامیشلۆ دوای مانگێک لە ترس وئازار، دەڵێت: “فرۆکەکان بۆردومانیان دەکرد، ئاو و کارەبا دەبردرا و دزەکانیش بە زۆری دەرکەوتن و ماڵەکانیان دزی، هەندێک کورد دووچاری لێدان و تاڵان کردن بوون.
دەشڵێت: “لە کاتی دەرچونمان لە خەرتومی پایتەخت بەرەو شاری بورسودان رووبەرووی چەندین باندی چەکداری و دزی بووینەوە.
سابیل محمد، روونی کردەوە کە کرێی خانوو لەم دواییانەدا گەیشتووەتە 150 دۆلار بۆ هەر شەوێک.
هەروها دەڵێت، که هێشتا زۆرێک له پەنابەران گیریان خواردووه و چاوەروانی گەرانەوه دەکەن و له هەلومەرجێکی مرۆیی دژواردا دەژین.
لە لایەنی خۆیەوە، فەیسەڵ عەلی کە خەڵکی شاری گرێ سپی لە پارێزگەی رەقەیە، دووپاتی کردەوە کە سودان لە شەرێکی تونددا دەژی، و ژێرخانی وێران بووە.
عەلی دوای هاتنی بۆ قامیشلۆ سەبارەت بە ژیانیان لە نێو ئاڵۆزییەکاندا بە نۆرس پرێس دەڵێت: “دوای دەستپێکردنی شەر و پێکدادانەکان، حاڵەتەکانی دزی زۆر بوون، تەنانەت بانکەکەش دزی لێکرا”.
فەیسەڵ نزیکەی ساڵێک بوو لە کارگەیەکی پلاستیک لە خەرتومی پایتەخت کاری دەکرد، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە هەموو کارگەکان دووچاری “دزی” بوون.
ئەو دووپاتی دەکاتەوە کە دۆخی بۆرسودان کە دووەم وێستگەی بووە دوای ئەوەی خەرتوم بەجێهێشتووە، سەخت بووە و دەڵێت: “دانیشتووان لە باخچەکاندا خەوتبوون، کرێی خانووەکەش 200 دۆلار بووە”. ناوبراو ئاماژەی بە سەختی پرۆسەی رزگارکردنی سورییەکان کرد، هیوا خواست کە دەستپێشخەری بەرێوبەرایەتی خۆسەر بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیانی سوریا بەردەوام بێت.