ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی ئایاری 2023، “هێزە نیشتمانییەکانی سووریا” پێشوازییان لە بەیاننامەی گرووپی جی 7 کرد، بەیاننامەکەیان بە هەنگاوێکی “گرنگ و ئەرێنی” لە قەڵەمدا.
سێ هێزی سیاسی سوریی کە لە لەژێر ناوی “هێزە نیشتمانییەکانی سوریا” کاردەکەن و بریتین لە “بزووتنەوەی کاری نیشتمانی بۆ سوریا، ئەنجومەنی سوریا بۆ گۆڕانکاری و دەستپێشخەریی هاوبەشی ” لە رایگەیاندنێکدا، بەیاننامەکەی جی 7یان پەسەندکرد.”
لە بەیاننامەی “هێزە نیشتمانییەکانی سوریا”دا هاتووە “پێشوازی لە راگەیاندنی گروپی حەوت وڵات دەکات سەبارەت بە پابەندبوونیان بە لێپرسینەوە لە بەرپرسانی رژێمی ئەسەد لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی سوریا”.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشوازی له راگەیاندنی جی 7 دەکەین سەبارەت بە بەدواداچوونی ئەو کەسانەی دەستیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاڵپشتیکردنی کارەکانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە سوریا، کە “لێکۆڵینەوە لە 200 حاڵەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکات لەلایەن حکومەتی سوریا، کە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی تێدا کوژراون”.
هێزە نیشتمانییەکانی سووریا، جەختیان لە گرنگی ناوەڕۆکی بەیاننامەی کۆتایی لوتکەکە کردەوە سەبارەت بە پابەندبوونیان بە پرۆسەی سیاسی گشتگیر کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاسانکاری بۆ دەکات و گەیاندنی هاوکاریە مرۆییەکان بۆ سەرجەم ناوچەکانی سوریا.
هێزە نیشتمانییەکانی سووریا داوایان کرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری لە پرۆسەی سیاسی لە سوریا بکات بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لە بەیاننامەی جی 7 کە نوێنەرایەتی حەوت پێشەنگی ئابووری جیهان دەکەن (ئەمریکا، بەریتانیا، فرەنسا، کەندا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و ژابۆن) کە لە شاری هیرۆشیمای ژابۆنی بەرێوەچوو، هاتووە کە “تاوەکو ئەوەی چارەسەێکی سیاسی لە سوریا نەدۆزێتەوە لە رێگەی بریاری 2254 هیچ ئاوەدانکردنەوەیەک لە سوریا دەستپێناکات”