دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە سوریا پێشبینی دەکات، لە رۆژی یەکشەممەوە، کەش و هەوای بەهاری لەنێوان ڕوون و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ هەورە تریشقەی باران بەسەر شوێنە جیاوازەکاندا.
کەشناسیەکان ڕایانگەیاندووە، کە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە ، بەتایبەتی بەسەر ناوچە کەنارییەکان و ڕۆژهەڵات و بیاباندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، خێرایی با لە رۆژهەڵات بۆ باشووری رۆژهەڵات مامناوەند دەبێت، لەگەڵ بارانێکی چالاک کە لە کاتژمێرێکدا لە 45 کیلۆمەتر زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە کەنارییەکان و باشوور و ناوەڕاستدا، هەروەها بەرزی شەپۆلەکانی دەریاش سووک بۆ مامناوەند دەبێت.
پێشبینیکەرێکی کەشناسی هۆشداری لە بارینی بارانێکی بەخوڕ بۆ ڕۆژی دووشەممە دەدات، بەتایبەتی بەسەر ناوچەکانی کەنار دەریا و ڕۆژهەڵات و بیابانەکاندا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارانێکی بەخوڕ، لەگەڵ ڕەشەبا و تەپوتۆز، لە گوندەوارەکانی حەسەکە باریوە و زیانی بەو بەروبوومانە گەیاندووە کە بۆ دروێنەکردن ئامادە دەکرێن.