بە هۆی دواکەوتنی مووچەکەیانەوە.. گروپێک لە “جەیش وەتەنی” جیابوونەوە
ئەعزاز – نۆرس پرێس
ئێوارهی ڕۆژی یهکشهممه، گرووپێکی سەر بە جەبهەی شام که دیارترین پێکهاتهی جەیش وەتەنیە و له لایهن تورکیاوه پشتیوانی دهکرێت، جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند، له شاری مارع له گوندەواری باکووری حهلهب.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، گروپێکی 250 ئەندامی لە لایەنی جەبهەی شام جیابوونەوە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، بە چەکی سووکەوە پەیوەندی بە لایەنی “ئەلموعتەسیم” ەوە کرد.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا كە هۆكاری پشت ئەو دابەشبوونە بۆ زیاتر لە 50 رۆژ رادەستنەكردنی موچەكانیان لەلایەن جەبهەی شامەوە، دەگەڕێتەوە.