وەزیری دەرەوەی سوریا بڕوانامەی باڵیۆزی تونس لە سوریا وەردەگرێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی سوریا، فەیسەڵ میقداد، کۆپییەکی بڕوانامە و دەستبەکاربوونی باڵیۆزی تونس، محەمەد بن بەشیر ئەلمەهزەبی لە سوریا وەرگرت.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەکە لە بەڕێوەبەری بەشی کاروباری عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوە، ریاز عەباس، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و پرۆتۆکۆل، ئەنوان ئەلنەواب، بەڕێوەبەری بەشی پشتیوانی جێبەجێکار، جەمال نەجیب، و واریف ئەلحەلەبی، بەرپرسی بەشی راگەیاندن بەشداربوون.
ئەلمەهزەبی “شانازی خۆی بە دەستنیشانکردنی بۆ کارکردن لە سوریا” دەربڕی، ئاماژەی بە قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرۆشی سەرکردایەتی تونس بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان لە هەموو بوارەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا کردەوە. لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی سوریا، باسی لە قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و ئاماژەی بە هەوڵەکانی وڵاتانی رۆژئاوایی کرد بۆ پارچە پارچەکردنی وڵاتانی عەرەبی و هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان.