هەولێر- نۆرس پرێس
ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى کوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی کردووە ئاگاداریان ده‌کاته‌وه که خاڵێکی دیکە بۆ به‌رنامه‌ی کارى دانیشتنی ژماره (4)ى ئاساییی سبەی دووشه‌ممه زیادکراوە، کە تایبەتە بە کاراکردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵی ڕۆژمێری، که ده‌ستپێده‌کات له ڕۆژی ته‌واوبونی ماوه‌ی یه‌که‌می له 23ی 12ی 2019 و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان واژۆی لەسەر زیادکردنی ئەو بڕگەیە نەکرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، سبەی پەرلەمان لە کاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆ دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئەنجامدەدات.
بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، لە تەوەری یەکەمدا دەنگ له‌سه‌ر داواکاریی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی چەند ئه‌ندام په‌رله‌مان لە ئەندامیەتیی پەرلەمان دەدرێت، به‌پێی حوکمی خاڵی (1، 2) له بڕگه‌ی دوه‌می مادده‌ی (25) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان.
لە تەوەری دوەمی کۆبونەوەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوکمی مادده‌کانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان دەکرێت، یەکەم، پڕۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی شوشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر ژمارە (39)ی ساڵی 2015 فیدڕاڵی لە هەرێمی کوردستان-عێراق)، دووەم، پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی عێراقی، ژمارە (76)ی ساڵی 2012ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان-عێراق).
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی بۆ کۆبونەوەکە زیادکرد، کە پێکهاتوە لە کاراکردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بۆ ماوه‌ى (پێنج) ساڵی ڕۆژژمێری، که ده‌ستپێده‌کات له ڕۆژی ته‌واوبونی ماوه‌ی یه‌که‌می له 23ی 12ی 2019 و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران، به‌پێی حوکمی خاڵی (1)ى بڕگه‌ی (یه‌که‌م) له ماده‌ی (5)ى یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ڕاپرسی، ژماره (4)ى ساڵی 2015.