“ئەو چەکدارەی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێک لەلایەن حکومەتی سوریاوە دەپارێزرێت”
دێرەزوور – نۆرس پرێس
بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنەی سەر کچێک لە شاری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، هێزێکی ئەمنی حکومەتی سوریا، سەرۆکی گرووپی (ئسوود شەرقیە) کە گروپێکی چەکداری لایەنگری حکومەتی سوریایە، دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزێکی پۆلیسی سەربازی کە سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریایە، کەسێکی بەناوی خالید غەنام سەرۆکی گروپی “ئسوود شەرقیە” بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک گەڕەکی قسور لە شاری دێرەزوور دەستگیرکرد.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، غەنام “ئەخلاقی خراپی هەیە، بەهۆی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل رۆژانە دەیان سکاڵا لە سەری تۆماردەکرێت، بەڵام بەهۆی بۆشایی ئەمنیەوە سزانەدراوە و پێشێلکارییەکانی بەردەوامن”. سەرچاوەیەکی دیکەی سەربازی لە نێو گروپی “ئسوود شەرقیە” لە رێگەی تەلەفۆنەوە بۆ نۆرس پرێسی پشتڕاست کردووەتەوە کە سەرکردەیەک لە هێزەکانی حکومەت، دڵنیایی داوەتە ئەندامانی گروپەکە کە “پرۆسەی دەستگیرکردنەوەی غەنام بۆ بێدەنگکردنی خێزانی کچەکە بووە و ئەوەش تەنها پارێزگارییە بۆ سەرکردە دەستگیرکراوەکە.”