“هەسەدە” شانەکانی “داعش” لە حەسەکە، دێرەزوور و مەنبج دەستگیر دەکات

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە،21ی ئایاری 2023، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)، دەستگیرکردنی 8 ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی راگەیاند، لە میانی چوار ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا، کە لە حەسەکە و دێرەزوور و مەنبج ئەنجامدراوە.

ناوەندی راگەیاندنی “هێزەکانی کۆماندۆ”ی “هەسەدە” دوو ئەندامی رێکخراوی “داعش”یان لە گوندی بەلقیسی تەل حەمیس لە گوندی قامیشلۆ دەستگیرکردووە و لە ماوەی رابردوودا دەستیان هەبووە بۆ کارئاسانی لە جموجۆڵەکانی شانەکان و دەستەبەرکردنی پشتگیری لۆجستی بۆیان و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بۆ سوودی رێکخراوەکەش.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکە تایبەتەکان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، شانەیەکی دیکەی رێکخراوەکە، لە شارۆچکەی ئەلتەیانای رۆژهەڵاتی دێرەزوور، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا کردە ئامانج.

پێش دەستگیرکردنی شانە ئامانجدارەکە هەڵاتووە و لە ئاسمانەوە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە چاودێری دەکرا، بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێت و بەڵگەنامە و پارەی لەبەردەستیدا، جگە لە کەرەستەی تەکنیکی، دەستی بەسەردا بگیرێت.

هەروەها “هەسەدە” دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنی، لە گوندەکانی حەسەکە و مەنبەج ئەنجامدا، شانەیەکی “داعش”یان کردە ئامانج، کە هەوڵی تەقاندنەوەی تەقەمەنییان دەدا لە خاڵەکانی  “هەسەدە” و لە یەکەم ئۆپەراسیۆنیشدا 3 ئەندامی رێکخراوەکە، لەنێویاندا ژنێک دەستگیراوە.

لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا، “هەسەدە” دوو ئەندامی دەستگیرکرد، دوای ئەوەی بۆسەیەکی “توند”یان بۆ دانا لە گوندی توایمین سەر بە شارۆچکەی ئەلشەدادی لە گوندەکانی باشووری رۆژهەڵاتی حەسەکە.

“هەسەدە” توانی دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و ناسنامە و چەکی بێدەنگکەر و تەقەمەنیدا بگرێت.