برینداربوونی چوار ئەندامی هەسەدە لە باکووری دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی شەممە، چوار ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”کە فەرماندەیەکیشیان تێدابوو، برینداربوون، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا چێنرابوو، لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەکی سەربازی له ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو که له ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا دانرابوو، چوار ئەندامی هێزەکانە سەربازییەکانی هەسەدە له شارۆچکه ی ئەبوخەشاب، لە رێگه ی شوێنی کارەکەیاندا برینداربوون، لە باکووری دێرەزوور.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، سەربازەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی رەققە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، جەختیشی لەوە کردەوە کە برینەکانیان لەنێوان مامناوەند و سەختدا بووە.
دوابەدوای رووداوەکە، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور کە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتن، هێزی سەربازییان هێنا و خاڵی پشکنینیان بڵاوکردەوە و کاروانی سەربازییان لە چواردەوری شارۆچکەکە ئەنجامدا، بەپێی سەرچاوەکە.
نیوەڕۆی دوێنێش شەممە، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند کە کاروانێکیانیان لەسەر رێگای ئەبوخەشاب لە خۆرئاوای دێرەزوور، هێرشی کراوەتە سەر و سێ چەکدار برینداربوون، هەروەها یەکێک لە سەرکردەکانی شەڕی داعش لەو ناوچەیە رزگاری بووبوو.
ناوەندەکە شانەکانی داعشی لە هێرشەکە بە بەرپرسیار زانی.
لە 16ی ئایاری ئەمساڵدا، ئەندامێکی “هەسەدە” بریندار بوو، بەهۆی ئەوەی چەکدارێکی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی هەسەدەیان لە نزیک شارۆچکەی ئەلسیجر لە گوندەواری باکووری دێرەزوور کردە ئامانج و “داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشەکە راگەیاند.