لە دەرعا جێگری سەرۆکی مەفرەزەی ئاسایشی سەربازی کرایە ئامانج

دەرعا – نۆرس پرێس

رۆژی شەممە چەکدارانی نەناسراو، سەرکردەیەکی هێزەکانی حکومەتیان لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای دەرعا لە باشووری سوریا کردە ئامانج.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، حوسام عەبدولعەزیز مستۆ دوای ئەوەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی نەناسراوەوە دەکرێتە ئامانج برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مستۆ بە سەختی برینداربووە، پاشان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری تەفەس لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای دەرعا، لەوێ باری تەندروستی جێگیربووە.

مستۆ لە پارێزگای حەلەبەوە هاتووە، بەگوێرەی سەرچاوەکانیش وەک جێگری سەرۆکی مەفرەزەی ئەمنی سەربازی لە هێزەکانی حکومەت لە شاری تەفەس کاردەکات.

شایەتحاڵان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ڕۆژی شەممە، دانیشتووانی ناوچەکە تەرمێکیان لە دەشتە کشتوکاڵییەکانی باشووری شارۆچکەی ئەلغاریەی ڕۆژهەڵات دۆزیوەتەوە کە ئەو شوێنە دەکەوێتە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەرعا.

تەرمی گەنجێک بووە بەناوی عەبود ناسر ئەلبوسەیری و بەگوێرەی شایەتحاڵەکانیش نیشانەکانی ئەشکەنجەدانی‌ پێوە دیاربووە. ئەلبوسەیری خەڵکی شاری شەهبای سەر بە پارێزگای سوەیدایە بەڵام بۆ ماوەی