بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە دارستانێکی عەفرین زیاتر لە 300 دار و نەمام سوتان

حەلەب – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، 19ی ئایاری 2023، ئاگر لە بەشێکی دارستانێکی دەوروبەری ناحییەی مەعبەتلی لە عەفرینی رۆژئاوایی کوردستان کەوتەوە، بەو هۆیەوە نزیکەی  300  دار و نەمام سوتان، ئەمەش دووەمین ئاگرکەوتنەوەیە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا.

 سەرچاوە خۆجێیەکانی نێو عەفرین به نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئاگر له دارستانەکانی نزیک گوندی خزیانی سەر بە ناحیەی مەعبەتلی کەوتووه، پێنج کاتژمێر بەردەوامبووە و بەهۆیەوەش300  دار و نەمامی دارستانەکە سووتاون.

رۆژی دووشەممەی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی حەج بیلال لە ناحییەی شێخ حەدید کەوتەوە، بەو هۆیەوە رووبەرێکی بەرفراوانی دارستانەکانی ناوچەکە سوتان، ئاگرەکەش دوای 10  کاتژمێر کۆنترۆڵکرا.