سیناتۆرێکی رووسی: وڵاتانی عەرەبی نیشانیاندا کە گرنگی بە فەرمانەکانی ئەمریکا نادەن
دیمهشق – نۆرس پرێس
سیناتۆرێکی رووسیا رایگەیاند، بانگهێشتکردنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەددە، دەریخست کە فەرمانەکانی واشنتۆن “لە ناوچەکەدا پەیڕەو ناکرێن و هیچ قورساییەکیشیان نییە لە دەرەوەی جوگرافیایی وڵاتانی رۆژئاوا”.
ئەم لێداوانە دوای ئەوە هات کە دوێنێ هەینی، 19ی ئایار، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی سوریا لە ساڵی 2011، بەشداری دانیشتنی کۆبوونەوەی لوتکەی کۆماری عەرەبی لە جەددەی سعودییە کرد.
سیناتۆر روسی ئەلێکسی پوشکۆڤ دەلێت: ” ئیدارەی ئەمریکا نایەوێت هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەسەد بگۆڕێت، ئەمە تەنها “بۆچوونی خۆیەتی” و “لە دەرەوەی جیهانی رۆژئاوا قورساییەکی ئەوتۆی نییە“.
پوشکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، سعودیە تاوەکو ماوەیەک پێش ئێستا دوژمنی ئەسەد بووە، بەڵام لە لوتکەی عەرەبیدا پێشوازی لێدەکات، سەرەڕای هەڵوێستی ئەمریکا کە پێی وایە سوریا شایستەی گەڕانەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “وڵاتانی عەرەبی نیشانیان داوە کە توانای بڕیاردانی خۆیان هەیە و ئەمریکا ناتوانێت لەم ناوچەیدا فەرمانەکانی بسەپێنێت”.