شاندی سوریا پابەندی کارەکانی لوتکەی عەرەبی نابن و ڕەتیدەکەنەوە کە گوێ لە وتارەکەی زێلنسکی بگرن
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، میدیاکانی حکومەتی سوریا بڵاویانکردەوە، کە شاندی یاوەری ئەسەد خۆیان لە گوێگرتن لە وەرگێڕانی وتارەکەی ڤلادیمیر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە لوتکەی عەرەبی بەدوور گرتووە، لەکاتێکدا کە ئەوە بەشێکە لە بەرنامەی لوتکەی عەرەبی.
رۆژنامەی ئەلوەتەنی حکومی ڕایگەیاندووە، کە شاندە سورییە بەشداربووەکەی لوتکەی عەرەبی خۆیان لە گوێگرتن لە وتارەکانی ڤلادیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەدوور گرتووە، چونکە لە کاتی وتارەکەیدا هێدفۆنی وەرگێڕانی خستبووە لایەک.
کۆمکاری عەرەبی 32ەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی لە شاری جددە لە ڕۆژئاوای سعودیە بە ئامادەبوونی سەرجەم وڵاتانی ئەندام بەڕێوەدەبات.
ساڵی ڕابردوو دیمەشق پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ کیێڤ ڕاگەیاند.
رەتکردنەوەی شاندەکەی سوریا بۆ گوێگرتن لە سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئارامکردنەوەی ڕوسیای هاوپەیمانەکەی دێت کە ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە شەڕ لە دژی ئۆکرانیا بەڕێوەدەبات و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.
لەسەر هەموو ئاستەکاندا رووسیا بە یەکەم لایەنگری حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دادەنرێت.