هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زی، ئەم دابەزینەی نەوت بە ڕێژه‌ی زیاتر له 1% بووە.
بەپێی شارەزایان، دابەزینی نرخی نەوت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و بوژارانهوهی زیاتری دۆخی ئابووری ئه‌مه‌ریكا بووە.
بۆ هه‌ر به‌رمیلێك لە نرخی نه‌وتی برێنت به ڕێژه‌ی 1.4% بهاکەی له‌ده‌ستداوە و 1.10 دۆلار دابه‌زی، بۆیە لە ئێستادا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 75.86 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هەروەها نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش دابه‌زیوە، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نەوت بە رێژه‌ی 1.3%ی كه‌می كردووە واتا 97 سه‌نت دابه‌زیوە، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره نه‌وته به 71.86 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.