وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە خراپی کوالێتی سووتەمەنی.. بۆ چوارەم رۆژ لەسەر یەک سەمونخانەکان لە کۆبانێ دادەخرێت
کۆبانێ – نۆرس پرێس
خاوەن دوکانەکانی سەموونە حەجەرییەکان و دروستکردنی شیرینی لە شاری کۆبانێ بۆ چوارەم رۆژ لەسەریەک دوکانەکانیان داخست، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر خراپی کوالێتی سووتەمەنی گازۆیل بۆ فڕنەکانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی ئایاری 2023، خاوەنی نانەواخانەکان و 33 دوکانی شیرینی گردبوونەوە و چوونەتە بەرێوەبەرایەتی سووتەمەنی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر کوالێتی گازۆیلەکە.
مستەفا ماهۆ، تەمەن 50 ساڵ، خاوەنی سەموونخانەیەکی حەجەرییە لە شاری کۆبانێ، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “بەهۆی خراپی کوالێتی ئەو سووتەمەنیەی وەریدەگرن، ماوەی چوار رۆژە 33 سەموونخانە لە کۆبانێ داخراون”.
ماهۆ ئاماژەی بەوەشکرد،” گازۆیل بۆ فڕنەکانیان بۆنێکی ناخۆشی لێدێت، هەروەها بەمەبەستی توانەوەی رۆنی سووتەمەنی و زیادەڕەوییەکانی ناوەوەی بەناچاری ئاگر لەژێر تانکی گازۆیلەکان هەڵبگرن بۆ ئەوەی بتوانن بەکاربهێنرێن.”
باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت کوالیتییەکی باشی گازۆیل بەدەستبهێنن، چونکە بەکارهێنانی سووتەمەنی گازۆیل کە دەگاتە دەستیان دراوسێیەکانیان بێزاردەکات، بەو پێیەی بەفیڕۆدانی رۆنی سووتەمەنی خراپ دەردانی زیانبەخش و تێکدەرانەی هەیە.
ماهۆ ڕوونیشیکردەوە، 33 فڕنی حەجەری هەیە، هەر فڕنێکیش بژێوی پێنج تا شەش خێزان دابین دەکات، ئەو خێزانانەش لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا سەرچاوەی بژێوی (ژیان)یان لەدەستداوە، چونکە کاریان وەستاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ خاوەنی ئەو نانەواخانانە کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی سکاڵایەک پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی بکەن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکەیان و دەستەبەرکردنی کوالێتییەکی باشی گازۆیل بۆ ئەوەی بتوانن لە نانەواخانەکانیان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
لای خۆیەوە، رەزوان نەبی، تەمەن 40 ساڵ، کە خاوەنی فڕنێکە لە کۆبانێ، رایگەیاند، گلەییەکەیان پەیوەندی بە کوالێتی سووتەمەنی گازۆیلەوە هەیە نەک نرخەکەی، بەو پێیەی ئەو مادە گازۆییەی وەریدەگرن رەنگی رەشە و پاشماوەکانیشی دراوسێیەکانی بێزاردەکات.
دراوسێکانی ئەو فڕنە حەجەرییانە گلەیی لە پاشماوەی بەکارهێنانی ئەم گازۆیلە دەکەن کە دەچێتە ناو ماڵەکانیانەوە بەتایبەت دوکەڵی رەش.
ئاماژەی بەوەشکرد، له میانەی کۆبوونەوەکەدا داوایان لە بەرێوبەرایەتی سوتەمەنی کرد، لیژنەیەک پێکبهێنن بۆ بینینی نیگەرانییەکانیان و ئەو ئاستەنگیانەی له ئه نجامی خراپی کوالێتی گازۆیلدا تووشی دەبن.
نەبی ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی بەڵێنی هیچ چارەسەرێکی ریشەیی بۆ کێشەکەیان پێنەداون، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە داخستنی دوکان و فڕنەکانیان تاوەکو ئەو کاتەی کوالێتی گازۆیلی تەرخانکراو بۆیان باشتر دەبێت.