کۆبوونەوەی نێوان هەواڵگری تورکیا و “بەرەی نوسرە” لە ئیدلب

ئیدلب – نۆرس پرێس

سەرچاوە تایبەتەکان لە دەستەی تەحریر شام (پێشتر بەرەی نوسرە) بوون، بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە، 18ی ئایاری 2023، کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە نێوان هەواڵگری تورکیا و سەرکردەکانی دەستەی تەحریر شام، لە باڵەخانەی ئەمنی باب ئەلهەوا ئەنجامدرا،  مامەڵەیان لەگەڵ پرسی چەکدارانی بیانی لە ئیدلب و گوندەکانی دەکرد، جگە لە ژن و منداڵی بیانی.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاندووە و ئەفسەرانی هەواڵگری تورکیا و مەیسرە جوبوری ناسراو بە “ئەبو ماریا ئەلقەحتانی”،  ئەبو ئەیوب ئەلمەغریبی، ئەبو محەمەد ئەلفلیستینی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکە ئامادەبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو پرسانە کراوە کە لەلایەن دەسەڵاتەوە پێشکەشی دەزگای هەواڵگری کراوە، کە ئاماری وردی سەرجەم چەکدارانی بیانی و خێزانەکانیان لەخۆدەگرێت، جگە لە ژنانی بیانی و منداڵەکانیان.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەروو کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی دەستگیرکراوانی بیانی لە زیندانەکانی کۆمسیۆن و میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکەیان کراوە، هەروەها رێککەوتن کراوە کە لە هەفتەکانی داهاتوودا ژمارەیەکیان رادەست بکرێت، لەوانەش رەگەزنامەی ئەوروپی و کەنداو .

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە هەوڵەکانی تورکیا لەگەڵ کۆمسیۆن کرد بۆ پاراستنی دۆسییەی بیانییەکان بەشێوەیەکی کاتی لە رەگەزی نێر و مێ، بە ئامانجی ئیستغلالکردنی ئەم پرسە لە رێککەوتن و دانوستانەکاندا سەبارەت بە ئایندەی هەرێم، ئەم دۆسیەیە بە کارتێکی هەستیار لە قەڵەم دەدات بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، ئەمریکا و رووسیاش بە هەمان شێوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ژمارەی چەکدارانی بیانی بە ژن و پیاو، لە ئیدلب چوار هەزار و 500 کەسی تێپەراندووە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە دوو هەزار منداڵیشیان هەیە، کە زۆربەیان لە دایک و باوکیان نادیارە و هیچ سنووردارکردنێکی کەسییان نییە.