رووسیا بەنیازە گروپێکی دیکەی “منداڵانی داعش” لە رۆژئاڤاوە بگێڕێتەوە بۆ زێدی خۆیان
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی مۆسکۆ رایگەیاند، وڵاتەکەیان بەنیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا گروپێکی نوێی منداڵی رووسی لە سوریاوە بگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.
ماریا لوڤۆڤا بیلۆڤا، کۆمیساری مافەکانی منداڵان لە رووسیا رایگەیاند، ئەو منداڵانەی کە مۆسکۆ دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە لەو ناوچانەدان کە دحکومەتی سوریا کۆنتڕۆڵی نەکردوون، ئاماژەی بە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان کرد.
لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا، مۆسکۆ لەگەڵ بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان گەیشتبوونە رێکەوتنێک بۆ گێڕانەوەی 200 منداڵی دیکەی رووسی لە “منداڵانی داعش” بۆ زێدی خۆیان “بەم زووانە “.
هەر لەو مانگەدا رووسیا لە رێگەی شاندێکەوە کە سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شاری قامیشلۆی کردبوو، 49 منداڵی بێ باوکی لە بنەماڵەکانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” گێڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.
سەبارەت بە گروپی داهاتوو، بێلۆڤا گوتی، بەداخەوە ناتوانم وادەی دیاریکراوتان پێ بدەم بۆ گەڕانەوەی داهاتوو، چونکە ئەمە زانیاری نهێنییە، هەروەها پەیوەستە بە هەڕەشەی تیرۆریستیەوە، “چونکە ئێمە منداڵەکان لەو ناوچانەوە دەگێڕینەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتدارانی فەرمی سوریادا نین”.
ئەو بەرپرسە رووسییە لە لێدوانی پێشوویدا، هەوڵەکانی “وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەی” و “کورد لە سوریا”ی بەرز نرخاند، بە ئاماژەدان بەوە لایەنەی کە دانوستانیان لەگەڵدا ئەنجامداوە بۆ گێڕانەوەی ئەو منداڵانە، کە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەیە لە بەڕێوبەری خۆسەری، کەوا بەرپرسە لەم دۆسیەیە.
لەو کاتەدا بیلۆڤا ئاشکرای کرد کە سەرۆک پوتین فەرمانی پێکردووە بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ لایەنی کوردی، بەو پێیەی گوتی “دانوستان لەگەڵ ئەوان ئاسانترە لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکان”، وەک خۆی دەڵێت.