پشتیوانی سەربازی نوێی تورکیا هاتنە نێو خاکی سوریاوە
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
درانگانی ئەمشەو، کاروانێکی سەربازی تورکیا لە دەروازەی سنووری باب ئەلسەلامەوە لە نزیک شاری ئەعزاز لە باکووری حەڵەبەوە هاتە ناو خاکی سووریا.
سەرچاوەیەک لە ناوچەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، کاروانەکە کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی لەخۆگرتبوو، بە ئاراستەی خاڵە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکە بەڕێکەوتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی “جەبهەی شامیە” کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، یاوەری کاروانەکە بووە تا گەیشتووەتە ناوەندی توێژینەوەی زانستی لەسەر ڕێگای ئەعزاز-یەحمول لە گوندەواری باکووری حەلەب.
تورکیا بەردەوامە لە پاڵنانی هێزی سەربازی زیاتر بەرەو میحوەرەکانی شەڕ، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشەکانی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باکووری حەلەب.
لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، تورکیا هێزی سەربازیی و پاڵپشتی زیارتی ناردووە، لەوانە تانک و کەشتی هەڵگری سەرباز و تەقەمەنی جۆراوجۆر، لە ڕێگەی دەروازەی ئەلراعیەو بە ئاراستەی ناوچەی ئەلباب، لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بەپێی هەمان سەرچاوە.