راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر

هەولێر- نۆرس پرێس

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە ئامانجی بەشداربون لە کۆبونەوەی ئامادەکاری دەستبەرکردنی ئاسایشی سنوری نێوان عێراق و ئێران گەیشتە شاری هەولێر.

لەڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی بە ئامانجی گرتەنبەری رێکارەکانی ئامادەکردنی رەشنوسی دەستەبەری ئاسایشی سنوری نێوان عێراق و ئێران گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر و سلێمانی پێشوازییان لە ئەعرەجی کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنور راپۆرتێکی لەبارەی گرتنەبەری رێکارەکان کە وەزارەتی ناوخۆ گرتووەبەر بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوری نێوان عێراق و ئێران بەدرێژایی هەزار و 493 کیلۆمەتر خستەڕوو.