قامشلۆ – نۆرس پرێس
مۆزان یەکێک لە کۆنترین گرده مێژوویه‌كانی رۆژئاوای کوردستان، به‌و گرده‌وه دیار ده‌بێت كه چه‌ندین ساڵه مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌دا ده‌ژین.
گردی مۆزان، کۆنترین شارستانیەتی میزۆپۆتامیایه‌كانه و به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌ی مێژووناسان مێژوویەکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3500 ساڵ پێش زاین.

ئه‌م گرده مێژوویه به ئۆركێش ناسراوه، پێشتر ناوه‌ندی شاری ئۆركێشی حۆریان بووه، كه ئێستا بۆته شوێنێكی مێژوویی و شوێنه‌واری، و ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری قامشلۆ و نزیك شاری عامودێ له ڕۆژئاوای كوردستان.
شارستانیەتی ئۆركێش بۆ باوباپیرانی كورد بووه، له‌وكاتدا ئه‌و گرده له‌نێوان ئیبلا و میزۆپۆتامیاكان بووه و تێیدا بازرگانییان ده‌كرد.
گردی مۆزان و زۆرێک لەو شوێنە مێژوویانه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سوریا فه‌رامۆش ده‌كران و تێكده‌دران، بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی كورد له ناوچه ڕه‌سه‌نه‌كانیان بسڕنه‌وه.
چونكه گردی مۆزان گۆنترین شوێنه‌واری ئه‌و ناوچه‌یه‌یه و كورد بازرگانی تێدا كردووه.
زرۆێكش له مێژوو نوسانی كورد له رۆژئاوای كوردستان مێژووی گردی مۆزان و چه‌ندین شوێنه‌واری تری كوردیان تۆمار كردووه تا له داهاتوودا نه‌وه‌كانی كورد سودی لێ وه‌رگرن.
محمه‌د خێر، گوندنشینێكی كورده و خه‌ڵكی گوندی مۆزانه، به نۆرس پرێسی راگه‌یاند “بەپێی لێكولینه‌وه‌كان، گردی مۆزان به چه‌ندین قۆناغدا تێپه‌ڕێوه، لە قۆناغی کۆتاییدا، كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی تۆبکیش بوو ناوی كرا به”. ئۆركیش”.
محه‌مه‌د گوتی “بەدڵنیاییەوە تا ئەمڕۆ به‌ته‌واوه‌تی نه‌خشه و خانووه‌كانی سه‌ر گرده‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراون، به‌ڵام لێكولینه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌و به‌ردانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خشێندراون، كه به‌به‌ردی (قاوایی) ناسراون لێكولینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه و به‌به‌ردی مێژووی تۆماركراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی لێکۆڵینەوەکان، سیستەمی بیناكان لە گردی مۆزان بریتی بوو لە ژوور و چێشتخانە و شوێنی مەشقکردن و نووسینی مێخیی”.
محەممەد گوتی، “ئەم شوێنە مێژووییانە مانایەکی دەوڵەمەندیان هەیە بۆ ئێمە، بۆیە ئێمە ئەم دەستکەوتە مێژووییانە دەپارێزین و ساڵانە کار لەسەر نوێکردنەوەیان دەکەین بۆ ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات تێک نەچن”.