شەپۆلەکانی کۆچی نایاسایی جارێکی تر روودەکەنە سنوورەکانی ئەوروپا

دیمەشق – نۆرس پرێس

رێژەی کۆچی نایاسایی بەرەو کیشوەری ئەوروپا لەگەڵ هاتنی هاوین و کەشوهەوای گەرم دەستی بە زیادبوون کرد، هەروەک دەزگای پاراستنی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێژەی بەرزی بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو تۆمارکرد.

دەزگای پاراستنی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا، “فرۆنتێکس” دوێنی سێشەممە رایگەیاند، “هاتنە ناوەوەی قاچاخ بۆ وڵاتانی ئەندام لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 30% زیادیکردووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ژمارەیە بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2016ەوە.

ئاژانسەکە کە بنکەکەی لە “وارشۆ”ی پایتەختی پۆڵەندایە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی ئاماژەپێکراودا بە شێوەیەکی قاچاخ چوونەتە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە، گەیشتووەتە 80 هەزار و 700 کەس”.

ناوبراو رایگەیاند کە 42 هەزار و 165 کەس لە سەرانسەری دەریای ناوەڕاستەوە چوونەتە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و زۆربەیان خاوەنی رەگەزنامەی پاکستان و کینیا و کەناری عاجن.

لە راگەێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی ناڕێک هاتوون بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی باڵکانەوە گەیشتووەتە 22 هەزار و 546 کەس و زۆربەیان سووری و ئەفغانین.

هەروەک ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکانی لەمبارەوە زۆر سەرنجڕاکێش بوون کە هەزاران کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا لەگەڵ زیادبوونی کۆچی نایاساییدا کوژراون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سعد ئەليازجي